دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەوڵاوا بە شێوەی کاتی ئازاد کران
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە دوای نزیک بە یە
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە دوای نزیک بە یەک مانگ بەندکران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی سامان ئەسەد حەکیم ٣٥ ساڵە و محەمەد شافعی زاده ٣٥ ساڵە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدتلاعاتی سنە و ١٢ ڕۆژیش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراون و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر (١ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوون.