فەرمان حەیدەرنژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە مانگی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٣:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە مانگی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، "فەرمان حەیدەرنژاد"، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دیوزناوی سەر بە شاری سەواڵاوای پارێزگای سنە، پاش مانگێک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

فەرمان حەیدەرنژاد ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠) پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر کرابوو.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان "فەرمان حەیدەرنژاد"یان بە هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە