تەلەفوونی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە دوو حەوتوویە خراپ بووە

هەنگاو: تەلەفوونەکانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە زیاتر لە دوو حەوتوویە کە خراپ بووە و بەرپرسانی بەندیخانەش هیچ هەن

١٦ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٠٥

 

هەنگاو: تەلەفوونەکانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە زیاتر لە دوو حەوتوویە کە خراپ بووە و بەرپرسانی بەندیخانەش هیچ هەنگاوێکیان نەناوە کە چاکیان بکەنەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە.

بەگەوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە دوو حەوتوویە کە تەلەفوونەکانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە خراپ بووە و سەرباری ئەوەی کە بەندکراوەکان بەردەوام داوای چاککردنەوەیان کردووە، هەتا ئێستا بەرپرسانی بەندیخانە لە چاکردنەوەی تەلەفوونەکان خۆیان بواردووە و هیچ هەنگاوێکیان لەو پەیوەندییەدا هەڵنەگرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە، لەو کاتەوە کە تەلەفوونەکان خراپ بوون، ژنانی بەندکراو کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسە دەکەن هەموو هاوبەندییەکانیان گوێیان لە قسەکانیان دەبێت.


لەوبارەوە یەکێک لە بەندکراوان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بە هۆی خراپی تەلەفوونەکان قسەکانمان دەنگ دەداتەوە و هیچ هەرێمێکی تایبەتی بۆ بەندکراوان نەماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە