دوو کچی مێرمنداڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگریان لە جەستەیان بەردا

هەنگاو: دوو کچی مێرمنداڵ لە گوندەکانی دەورووبەری شاری ئورمیە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: دوو کچی مێرمنداڵ لە گوندەکانی دەورووبەری شاری ئورمیە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٠ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، کچێکی ١٥ ساڵە خەڵکی گوندی "کانێ ڕەش" بە ناوی ڕووناک عەزیزوەند، خۆی سووتاند و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕووناک عەزیزوەند لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی "شکڵ ئاوا"ی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ئومێد مەحموودیان ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

نەبوونی پشتوانیی یاسایی و قەدەغە بوونی ڕاشکاوانەی هاوسەرگیریی مناڵان لە یاساکانی ئێراندا بووەتە هۆی قورستر بوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ بۆ مناڵانی ئێران.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز (١٢ی دێمسامبەر)، کچێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی باوانی ئورمیە، بە ناوی "زەهرا ئیسماعیلی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سووتاند و گیانی لە دەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە