خۆکوشتنی لانیکەم ۲۲ هاووڵاتیی کورد لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٨ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٨ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠، لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٢ پیاو و ١٠ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٨ کەسیان (٥ کچ و ٣ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥ حاڵەت (١ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ٢ ژن و ١ پیاو)
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت (١ ژن و ٥ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٨ حاڵەت (٦ ژن و ٢ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ٩ حاڵەت (٩ ژن)
هەژاری و بێکاری: ١١ حاڵەت (١ژن و ١٠ پیاو)
نادیار: ٥ حاڵەت (٢ پیاو)


شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٥ حاڵەت (٣ ژن و ١٢ پیاو)
خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (٢ ژن)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ژن)
خۆسووتاندن: ٤ حاڵەت (٤ ژن)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە