دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێز لە مەریوان

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٢:١٤

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٨ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکیان بە ناوی دانا سەمەدی دەستبەسەر کردووە.


دانا سەمەدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە مەدەنییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە