گیان لە دەست دانی ٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا +لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٥:١١

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٤ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و دوو کەسیان لە کاتی دەستبەسەر کران و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٢٢ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە کە ١١ حاڵەتی لە بەندیخانەی ئورمیە تۆمار کراوە و خراپرتین بەندیخانە بووە بۆ بەندکراوان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ٤ بەندکراو بە ناوەکانی خەلیل مورادی خەڵکی جوانڕۆ، سەید کەماڵ حوسێنی خەڵکی سەقز، دانیال زەینولعابدین خەڵکی مەهاباد و فەرهاد وسووقی خەڵکی هەرسین لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەکانی کرماشان، سەقز، میاندواو و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست داوە.


سێ کەس کە بریتین لە بەندکراوێکی بەندیخانەی مەهاباد، شارام مستەفاپوور خەڵکی ئورمیە و کەژوان ئەڵماسی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، شارام لەکاتی دەستبەسەر کران و کەژوان دوای دەستبەسەر کران تەقەیان لێ کراوە و گیانیان لە دەست داوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

سیاسی: ٢ حاڵەت
قەتڵی ئەنقەست: ٧ حاڵەت
ماددە هۆشبەرەکان: ٦ حاڵەت
تۆمەتی ئاسایی: ٢ حاڵەت
تۆمەتی ماڵی: ١ حاڵەت
نادیار: ٤ حاڵەت


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٥ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت
پارێزگای سنە ٣ حاڵەت


چۆنێتی گیان لە دەست دان

نەخۆشیی کۆرۆنا: ٩ حاڵەت
لەژێر ئەشکەنجە: ٤ حاڵەت
کەمتەرخەمیی پزیشکی ٣ حاڵەت
خۆکوشتن: ٣ حاڵەت
بە تەقەی ڕاستەوخۆ: ٣ حاڵەت

 

داونلۆدی فایلی PDFی ناوەکان

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە