ڕێکخراوی هەنگاو نیگەرانی خۆی بە نیسبەت دەستبەسەر کردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتیانی کوردستان دەردەبڕێ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست هەنگاو کەوتووە و بەدواداچوونمان بۆ کردووە، لە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژانی ڕابر
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست هەنگاو کەوتووە و بەدواداچوونمان بۆ کردووە، لە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ هاووڵاتی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، لە زۆربەی حاڵەتەکان ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بەرانبەر خۆیان و خێزانەکەیان توندوتیژی کراوە و هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی داددوەری وێڕای دەستبەسەر کردنیان دەستیان بە سەر کتێب، مۆبایل و کۆمپیوتەری ئەو هاووڵاتییانە گرتووە.
ئەو کەسانە دوای دەستبەسەر کرانیان هیچ زانیارییەک لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەنەتە پاڵیان، شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە و بە پێی یاساکانی نێوخۆی ئێرانیش لە هەبوونی لانیکەمی مافەکانیانیش بێبەش کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە گرینگی زیاتر بدن بە دۆخی دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی کوردستان و بە مەبەستی وڵامدەر بوونی حکوومەتی ئێران گوشار بخەنە سەر ئەو وڵاتە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون و بە هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
مەهاباد: ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە)
مەریوان: ١_ زانیار موعتەمدی ٢_ کاروان مینوویی ٣_ دانا سەمدی ٤_ سیروان کەریم زاده ٥_ جەبار پیرووزی ٦_ کارۆ عەلیداد (ئازاد کراوە) ٧_ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە)
سەوڵاوا: ١_ سەلمان ئەدەوایی ٢_ سیامەک ئەدوایی ٣_ ئەکرەم ئەدوایی
ڕەبەت: ١_ بەهمەن یوسف زاده ٢_ فەرەیدوون موساپوور ٣_ فەرهاد موساپوور
بۆکان: ١_ عەزیمە ناسری
سنە: ١_ ئارام یووسفی