دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و پیرانشار سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکووم

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٤٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢٠) هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوی زانا کەسرایی تەمەن ٢٨ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە سزای سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانا کەسرایی بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ بێبەری کراوە.

دوای ئەوەی کە زانا کەسرایی تانەی لەو بڕیارەی دادگای بەرایی داوە، بڕیارەکە بە مەبەستی چاوپێخشاندن ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٨ی ژانویە)، زاهیر پەسوپیش (جۆڵا) هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی چیانەی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

زاهیر پەسوپیش شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە