هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی پیرانشار، لە ڕێگای چوون بەرەو میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٣:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی پیرانشار، لە ڕێگای چوون بەرەو میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٧٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگا نێوان نەغەدە بۆ میاندواو و لە سێ ڕێیانی میاندواو-مهاباد هاووڵاتییەکی تەمەنی ٤٠ ساڵەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "محەمەدئەمین(شۆڕش) ئەحمەدی" کوڕی محەمەدیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان، ئوتۆمبێلی شۆڕش ئەحمەدییان ڕاگرت و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و براکەشی بە ناوی فایق کە لەگەڵی بووە، لە پاش لێپێچینەوە ئازاد کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی، ئاشکرا نەکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە