خۆکوشتنی لانیکەم ۱۹ هاووڵاتیی کورد لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆی

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٤:١٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٠، لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١١ پیاو و ٨ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت ( ٣ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٣ حاڵەت (١ژن و ٢ پیاو)
نادیار: ٤ حاڵەت (١ژن و ٣ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن)
خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ ژن)


شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
خواردنی حەب: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆسووتاندن: ٢ حاڵەت (٢ ژن)
بە چەک: ١ حاڵەت (١ پیاو)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە