سێ چالاکی خەڵکی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ چالاکی کورد لە کرماشان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕان

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٢:١٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: سێ چالاکی کورد لە کرماشان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سەید ئەردەشیر مووسەوی، مستەفا باقری ئاشنا و خەلیل بوژانی ئەسەدی بە مەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان کران.
 
سەید ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقری ئاشنا ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٥ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (٢٣ی مەی ٢٠١٩)  لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ شەهریار تەهماسبی و ئەرسەلان هیدایەتی  لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شاهرۆخ مورادی“ و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و تەکووزی کۆمەڵگا“ هەر کامەیان حوکمی ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

هەروەها، خەلیل بوژانی ئەسەدی کە لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ٢٧١٩ (٢٠١٩) دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر ”ئەسەدی“ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی سزای ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”کۆبوونەوەی نایاسایی“ سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەو سزایە دواتر لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی کرماشانەوە بۆ ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە