دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئورمیە و شنۆ

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و شنۆ دەستبەسەر کران.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٣:٥٢

 

پشتیوانی هەنگاو بن

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و شنۆ دەستبەسەر کران. 

بە گویڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆیان بە ناوی ”فەردین بایزیدی“ لە ڕێگای شنۆ بەرەو نەغەدە دەستبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار

 ئێوارەی ئەو ڕۆژە هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "واحید شێخ محەمەدی" و دەستبەسەریان کرد.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویە) هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی شەهریاری ئورمیە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ قزڵباش"یان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە