ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە ١٣ کەس

هەنگاو: بە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژانی ڕابردوو لەم شارە گەیشتە ١٣ کەس.

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٨:٠١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو:  بە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژانی ڕابردوو لەم شارە گەیشتە ١٣ کەس.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "حوسێن محەمەدپوور" و "ئاوات محەمەدپوور"یان دەستبەسەر کرد. ئەم دوو کەسە ئاماۆزای یەکترن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاوات محەمەدپوور هەر هەمان ڕۆژ و لە پاش لێپێچینەوە ئازاد کراوە بەڵام چارەنووسی حوسێن تا ئێستا نادیارە.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕێبەندانیش، مامۆستایەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "عەزیز قادرتاج" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە هەژمار کردنی ئەو سێ حاڵەتە، تەنیا لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٣ کەس لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراون کە یەکێک لەو سێزدە کەسە ئازاد کراوە و چارەنووسی دوازدە کەسی دیکەیان نادیارە.

دەستبەسەرکرانەکانی چوار ڕۆژی ڕابردوو بەم شێوەیە بووە:

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانویە):
١- جەماڵ قاسمی ٢-جوبرەئیل شەعبانی

ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویە):
١- فەیسەڵ عەلی ئابادی ٢- جەماڵ نەهالی ٣- سەید لوقمان تاهیری ٤- غەفوور ئەسپێندار ٥- شٶڕش بەرهەم

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانویە):

١- شەفیع شێخە ٢- واحید شێخ محەمەدی ٣- فەرید بایەزیدی ٤- حسێن محەمەدپوور ٥- ئاوات محەمەد پوور (ئازاد کراوە)

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان (٣١ی ژانویە):
١- عەزیز قادرتاج


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە