دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو
هەنگاو: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتی لە شاری "سەرپێڵی زەهاو"ی پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و
١٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٢:٤٣
هەنگاو: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتی لە شاری "سەرپێڵی زەهاو"ی پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون.
بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا چەند هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و هاوکاری لە گەڵ گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون.
شایانی باسە تا ئێستا شوناسی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی "مەیسەم یەزدانپەنا" و کەسێکی دیکە بە نازناوی " سەجادییان" بۆ هەنگاو روون بۆتەوە.
ئەو هاووڵاتییانە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون و هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگرتن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە.