تووشبوونی ژنێکی بەندکراو بە کرۆنا و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: ژنێکی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کرۆنا بووە و بە هۆی ناجێگیری دۆخی تعندروستی گوازرایەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٦:٢٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: ژنێکی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کرۆنا بووە و بە هۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی گوازرایەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە.


بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٠( ٢ی فێبرییەی ٢٠٢١)، ژنێکی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە ناوی "مریەم ئاوانس" تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا و ناجێگیری باری تەندرووستی گوازرایەوە بۆ ناوەندی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی بەندیخانە. 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە، مریەم ئاوانس کە سەربە کەمینەی مەسیحیی ئورمیەیە، پاش گواستنەوەی بۆ ناوەندی چارەسەری پزیشکی، نەگەڕاوەتەوە بۆ بەندیخانە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و باری تەندروستی ناوبراو لە بەردەستدا نیە. 


ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی کە مریەم ئاوانس و هاوژینەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر، بە هۆی قەرزداری دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە و هاوژینەکەی دوو ساڵ پێش بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاجوویەوە لە بەندیخانە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە