ئیلام/ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٠:٢٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا و مێرمنداڵێکیش بریندار بوو.

بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی ٢٤ی رێبەندانی ٢٧٢٠( ١٢ فێورییەی ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیکی پایەگای هەڵاڵەی باکوور هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەیمکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو کەسەی "نادر بەراریان" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی " کەل کەلی سەروو"ی ناوچەی چرداول راگەیاندوو. هەروەها مێرمنداڵێکیش لاقێکی لە دەست داوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی نەزانراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە سنووری شاری مێهران بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە