حەوت کەس لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی کوردستان بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە
هەنگاو: لانیکەم حەوت کەس لە ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە کوردستان دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی قۆناغی
هەنگاو: لانیکەم حەوت کەس لە ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە کوردستان دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢١)، فەرهاد مووساپوور خەڵکی ڕەبەت، حوسێن گەردشی خەڵکی بۆکان و شەپۆل خزری خەڵکی مەهابد و هەروەها شوان پشتوار تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی نەغەدە دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.
فەرهاد حوسێن و شەپۆل ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار (٩ی ژانویه) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و شوانیش ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانویه) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان (٩ی فێوریە)، سۆران حوسێن زاده و سیروان نووری دوو هاووڵاتیی مەهابادی کە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوون، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
هەوەها، هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە عەزیمە انسری هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان (٣ی فێوریە) بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.