خۆکوشتنی لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢١:٥٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٠، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ پیاو و ٨ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی٤ کەسیان (٣ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت ( ٣ ژن و ٢ پیاو)

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت (٢ ژن و ٤ پیاو)

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: ٨ حاڵەت (٥ ژن و ٣ پیاو)

هەژاری و بێکاری: ٧ حاڵەت (١ژن و ٦ پیاو)

نادیار: ٣ حاڵەت (٢ژن و ١ پیاو)

 

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ٧ حاڵەت (٣ ژن و ٤ پیاو)

خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (١ ژن و١ پیاو)

خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ ژن)

خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٢ ژن ١ پیاو)

بە چەک: ٥ حاڵەت (٣ ژن و ٢ پیاو)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە