دەستبەسەر کران و گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٧:٣٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چەند ڕۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییەک بە ناوی “کامیل موسەکەن سەیدا” کوڕی محەمەد ئەمین و خەڵکی گوندی “چریک ئاوا” و دانیشتووی گوندی “دزەی مەرگەوەڕ” بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامیل موسەکەن سەیدا سەرەتای مانگی ژانویە (بەفرانبار) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان کامیل موسەکەن سەیدایان بە هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبار کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە