کرێکارێکی سەقزی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز کە بە هۆی نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە پاراستن لە کاتی کار، لە دارتەلی کارەبا کەوتبووە خوارەوە، دوای نزیک بە یەک

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٣:٢٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز کە بە هۆی نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە پاراستن لە کاتی کار، لە دارتەلی کارەبا کەوتبووە خوارەوە، دوای نزیک بە یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی ڕابردوو یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممە  (٢٨ی فێڤریەی ٢٠٢١) کرێکارێکی گەنج بە ناوی “ئەحمەد ئەردەلان” خەڵکی شاری سەقز، کە لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا تەزووی کارەبا لێی دابوو و بەربوویەوە، دوایی نزیک یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو، ئەم کرێکارە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی فێوریە)، لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا لەسەر دارتەل بەربووەتەوە و پاش ٢٦ ڕۆژ سەرئەنجام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە بەنکە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە