دەستبەسەرکرانی لانیکەم چوار هاووڵاتی لە مەریوان

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم چوار هاووڵاتییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کر

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٦:٢٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم چوار هاووڵاتییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوان زیاتر بن.

بە گوێرەی هەاڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ١٠ ی رەشەمەی ٢٧٢٠ ( ٢٨ی فێوریەی ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لانیکەم چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی " ئارمان شێرزاد"، " رۆژگار فرقی زادە"، " مادێح مەحیەدینی" و " محەممەد ساڵح گودەرزی" دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکار و شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە رووبەڕووی ئەو دەستبەسەرکراوانە بۆتەوە روون نیە.

دەوترێت کە چەند هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە