کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لەسەرما ڕەقهەڵات
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە لەگەڵ تورکیا، بە هۆ
١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠١:٣٨
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە لەگەڵ تورکیا، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممە (٣ی مارسی ٢٠٢١) کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدۆران بە ناوی "ئیبراهیم پوورمحەمەد" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە ڕەقهەڵات
ئیبراهیم پوور محەمەد تەمەن ٢٧ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی قەرەجەورانی سەر بە شاری چالدێران بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.