هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئەراک لە سێدارە درا

هەنگاو: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر ئەو سزایەی بۆ بڕابووەوە،

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٤:١٣

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر ئەو سزایەی بۆ بڕابووەوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی ڕەشەممەی ۲۷۲۰ (٢٨ی فێوریەی ۲۰۲۱)، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی "حامید مستەفایی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک، جێبەجێ کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حامید مستەفایی خەڵکی گوندی "چغاسەعید"ی سەر بە شاری هەرسین بووە و لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر، لە نزیک شاری ئەراک دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە.

جێگای ئاماژەیە کە حامید مستەفایی تەمەن ٣١ ساڵ و خێزاندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە