ئازادی چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شنۆ بە دانانی بارمتە
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ئە
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ئەو شارە بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممە (١٣ی مارسی ٢٠٢١) چوار هاوڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شەفێع شێخە، واحید شێخ محەممەدی، سەید لوقمان تاهیری و جەبرەئیل شەعبانی دوای ٤٥ ڕۆر دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ تا ٣٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ئەم چوار هاووڵاتیە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ گوازرانەوە.
شەفێع شێخە، واحید شێخ محەممەدی، سەید لوقمان تاهیری و جەبرەئیل شەعبانی سەرەتای مانگی ڕیبەندان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لە ماوەی ڕاگیرانیاندا مافی هەبوونی پارێزیان نەبووە.