رووناک ئاقایی بۆ تێپەڕاندنی ٦ مانگ زیندانی رەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: رووناک ئاقایی چالاکی مەدەنیی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی پاش ریفرادۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان،

١٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٢١

 

هەنگاو: رووناک ئاقایی چالاکی مەدەنیی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی پاش ریفرادۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پاش خۆناساندن به بەشی جیىەجێ کردنی حوکمەکانی دادگای مەهاباد، رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (١٥ی خاکەلێوەی٢٧١٨ / ٤ی ئاوریلی ٢٠١٨) ، رووناک ئاقایی کە حوکمەکەی پشتڕاست کرابوویەوە، لەلایەن دادگای مەهابادەوە بانگهێشت و رەوانەی بەندیخانە کرا.

ئەو ژنە چالاکە کە تەمەنی ٥٤ ساڵە، پاش  دەربڕینی  خۆشی و هەڵپەڕکێی خەڵکی کوردستان بەهۆی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەستبەسەر کرابوو.

رووناک ئاقایی دواتر بە دانانی ٢٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی لە یندان ئازاد کرا و پاشان لەلایەن دادگای مەهابادەوە حوکمی ٦ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو چالاکە کوردە  پێشریش لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزیبە کوردییەکان بۆ ماوەی ٥ لە زیندانەکانی ئێراندا بوو.

رووناک ئاقایی سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشیی تۆمۆری مێشکی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە توندی ئەشکەنجە و بریندار کرابوو


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە