کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار
هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.
هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ( ١٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، گرووپێکی نەناسراو لە جادەی گوندی"زیویە" ی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.
سەرچاوەکانی هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسەیان "عوسمان حاجی حوسێنی" و خەڵکی پیرانشار راگەیاندووە کە ماوەی ١٧ ساڵە ئەندامی سپای پاسدارانە.
تەرمی ئەو ئەندامی سپای پاسدارانە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو کردەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
نوێ کرایەوە
گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی سەربازی نزیک لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ناو شارەکانی کوردستان چالاکی دەکەن، بەرپرسیارێتی کوشتنی عوسمان حاجی حوسێنییان بە ئەستۆ گرت.