خۆکوشتنی لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خاکەلێوەی ٢٧٢١
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خاکەلیوەی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٣ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٨ حاڵەت ( ٦ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت (٤ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (١ ژن و ٣ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٣ حاڵەت (١٢ ژن و ١ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٨ حاڵەت (٨ پیاو)
نادیار: ٢ حاڵەت (١ژن و ١ پیاو)
خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٤ حاڵەت (٧ ژن و ٧ پیاو)
خواردنی حەب: ٥ حاڵەت (٣ ژن و٢ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ ژن)
خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٢ ژن ١ پیاو)
خۆ خستنە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ پیاو)