زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی نێ بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن ئیدارە

١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٠:٠٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٨ کەس لەوانەی کە بانگ کراون بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ پەیام ئەرژەنگی ٢_ سینا جاست ٣_ کەماڵ گرامی ٤_ زانیار مینویی ٥_ عەبدوڕەحمان ئەفشار ٦_ جەماڵ گرامی ٧_ سیروان بەدەخش ٨_ کامران ئەفسەری ٩_ بێستوون ئەرژەنگی ١٠_ ئەمیر ئەرژەنگی ١١_ باسیت ئەفشار ١٢_ محەمەد گرامی ١٣_ دانا گرامی ١٤_ بەهمەن گرامی ١٥_ محەمەد پەروازە ١٦_ ئومید فەرەجی ١٧_ محەمەد جاست ١٨_ محەمەد ئەرژەنگی

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرجەم ئەم کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بانگ کراون و دوای ئەوەی کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە، ئازاد کراون.

جێگای ئاماژەیە چەندین کەس لەمانە پێشتریش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە