ڕاپۆرتی ئاماری هەنگاو لەسەر پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسان لە کوردستان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی کوردی+لیستی ناوەکان / بانەمەڕی ٢٧٢١
رۆژی دووی مانگی بانه‌مه‌ڕ به‌رانبه‌ره به سالۆگهڕی ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی. ١٢٢ سال له‌مه‌وه پێش،واتا له ساڵی ١٨٩٨ نه‌مر میقداد مێدحه‌ت به‌درخان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی له ژێر ناوی " كوردستان" له شاری قاهیره‌ی وڵاتی میسر بڵاو كرده‌وه.ئه‌م رۆژه له نێو رۆژنامه‌وانانی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به رۆژی "رۆژنامه‌وانی كوردی" ناودێر كراوه.
پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی له ئێران له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدایه و رێ‌و شوێن و سنووره یاساییه‌كان له‌مپه‌رن له مه‌ڕ چالاكی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌وانی. مێژووی نزیك به ١٨٥ ساڵ رۆژنامه‌وانی له ئێران نیشان ده‌دات كه رۆژنمه‌وانی ئێرانی به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا بووه. به چه‌شنێك رۆژنامه‌وانی ئێرانی ئامراز و باسكی دسه‌ڵاتی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بووه.
رێكخراوی مافی مرۆڤیی "هه‌نگاو"وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە ڕۆژنامەنووسانی کورد به بۆنه‌ی ساڵۆگه‌ڕی رۆژی "رۆژنامه‌وانی كوردی" یه‌وه راپۆرتێكی ساڵانه‌ی پێشێلكاری مافی رۆژنامه‌وانانی كورد له ئێران ئامادە کردووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٢٧٢٠ هەتا مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ١١ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەیان کەسیش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
هەروەها، ٩ ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ٩ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.