دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٦ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هاووڵاتیەکیان بە ناوی "ڕەسووڵ عەبدووڵڵانەژاد" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتیەیان لە گوندی "گەرگولی خواروو" و بە بێ نیشاندانی هەرچەشنە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵ نراوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە