لە ڕۆژی جیهانیی کریکار دوو چالاکی کرێکاری کورد دەستبەسەر کران
هەنگاو: هاوکات لەگەك یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێزە ئەمنییەکانی سنە هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێ
هەنگاو: هاوکات لەگەك یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێزە ئەمنییەکانی سنە هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و لانیکەم دوو چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر کرد.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١ی مەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە شارەکی پیشەیی ژمارە دوو و دوو چالاکی کرێکارییان بە ناوەکانی “هۆشەنگ کەریمی” و"شەیس ئەمانی" کە هەر دوو ئەندامی بەرێوەری یەکیەتیی کرێکارانی ئازادی ئێران بوون، دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکی کرێکاریان کە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی رۆژی جیهانی کرێکار لەم شوێنە کۆببونەوە، داوەتە بەر لێدان و کوتان.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.