دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە گوندی شیانی سنە
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سنە دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی حەوتووی رابردوو لەم شارە گەیشتە ۱۶ کەس.
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سنە دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی حەوتووی رابردوو لەم شارە گەیشتە ۱۶ کەس.
بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەمە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ ( ١ مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی " زاگرۆس عەباسی" تەمەن ٢٠ ساڵ و " ئەحمەد عەزیزی" تەمەن ٢٦ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی " شیان"ی سەر بە ناوچەی سنە بوون و لە گوندی " سەڵواتاوا" سەرقاڵی کرێکاری بوون کە لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەکرانی ئەو هاووڵاتییانە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.