دەسەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرا

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٣:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی دوو حەوتوو پێش هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی “فارۆق قازی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فارۆق قازی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی نیشان بدرێت لەماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە.

دوای دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە