دەستبەسەر کرانی ٢٨ هاووڵاتی کورد لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەر
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ئاوریلی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و هاووڵاتییەکیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
سێ کەس لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراون مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و ٣ ژنیش لەو ماوەیەدا دەستبەسەر کراون.