ناڕوونی چارەنووسی پێنج ئەندامی دەستبەسەر کراوی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” لە سنە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی پێچ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە کە ئەندامی کەمپەێنێکی خێرخوازی بوون، هیچ

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی پێچ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە کە ئەندامی کەمپەێنێکی خێرخوازی بوون، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ٥ ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی “ژیانوەی کوردستان”  بە ناوەکانی مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدوڵڵاهی، عەتا ڕەزاڕوبابی، فەردین ڕەحیمی و مێهدی سەیفی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەم چالاکانە کردووە کە ئەگەر بەدواداچوونیان بۆ بکەن ئەوا خۆشتان دەستبەسەر دەکرێن.

ئەم پێنج ئەندامەی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان کە هاوکات لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنەش بە هەژمار دێن، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) و بە شێوەی هاوکات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوون.

کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە کۆپییەکی دەست هەنگاو گەیشتووە و داوای کردووە کە هەرچی خێراتر چارەنووس و باری تەندروستی ئەندامە دەستبەسەر کراوەکانی ڕوون بکرێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە