لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون
هەنگاو: لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردووفا ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارە جیاجیاکانی کوردس
هەنگاو: لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
بە بشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ دا (١٤ ڕۆژی ڕابردوودا)، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کراون.
لە نێو ئەو دەسبەسەرکراوانەدا دوو ژن و دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵە بوونیان هەیە.
لە کۆی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون ٢٥ کەسیان هێشتا دەستبەسەر و دوو چالاکیش کە ڕۆژی ١ی مەی (ڕۆژی جیهانیی کرێکار) لە سنە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون.
هەروەها، ٣ کەس لە کۆی ئەو ٢٧ کەسە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و ٢٤ کەسیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
ناوی دەستبەسەر کراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە؛
سنە
١_ عەتائوڵڵا ڕەزاڕوبابی ٢_ مەرزیە غولام وەیسی ٣_ سیروان عەبدوڵڵاهی ٤_ مێهدی سەیفی ٥_ فەردین ڕەحیمی ٦_ ئارام مورادیان ٧_ ئەمیر ڕەزایی ٨_ ئارەش ئەحمەدی ٩_ شێڕکۆ مینبەری ١٠_ کاوە مینبەری ١١_ سەریاد مینبەری ١٢_ پەیام مینبەری ١٣_ ئەحمەد عەزیزی ١٤_ زاگرۆس عەباسی ١٥_ شەیس ئەمانی ١٦_ هۆشەنگ کەریمی
مەریوان؛
١_ شێرکۆ سوهرابی ٢_ فواد فەیزی ٣_ ئاکۆ خۆشنەوازیان ٤_ کەژوان فەیزی
پیرانشار؛
١_ سەفیە مامووشی پوور ٢_ ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد ٣_ عەلی بەزازی
ئورمیە؛
١_ ئەمین ئەحمەدی ٢_ نیما حەسەن پوور
شووت؛
١_ محەمەد ئارغا
مەهاباد؛
١_ سیرووس مەلوودی