سێهەمین ژنی کورد لە ئەمساڵدا خۆی کوشت
هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی شنۆ، لە ڕۆژی بە هۆیەکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
١٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٢:٢٠
هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی شنۆ، بە هۆیەکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ٢ی ئاوریلی ٢٠١٨)، ژنێکی کوردی خەڵکی شنۆ خۆی کوشت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ژنە کوردە کە ناسنامەی، “مەلێحە غەفارزادە”، کچی دەروێش قادر و تەمەن ٣٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوشتنی ئەم ژنە کوردە لەبەردەستدا نییە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای سڵی ٢٧١٨ی کوردییەوە سی ژنی لە کوردستان کۆتایین بە ژیانی خۆیان هێناوە.