کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار بریندار کرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٠ی مەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئاکۆ قادری” لە کاتێکدا ویستوویە بە مەبەستی کۆڵبەری بچێت بۆ سنوورەکانی ماشکان، لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و و پێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکۆ لەحاڵێکدا پێکراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار گوازراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە