سەردەشت/ تەقینەوەی مین قوربانی لێ کەوتەوە
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٥١
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ (١٢ی مەی ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدووڵڵا سەرئەفراز” تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدووڵڵا سەرئەفراز خەڵکی گوندی "تووە"یە و لە نێوان گوندەکانی "بنوو خەلەف و تووە" تووشی ئەو رووداوە بووە و هەردوو دەست و سەرودەمووچاوی و سکی بە سەختی بریندار بووە.