بەندکراوێکی لە بەندیخانەی ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:١١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٧ی مەی ٢٠٢١)، بەندکراوێک  بە ناوی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەهۆش چوو و دوای گواستنەوەی بۆ بێهداری بەندیخانە گیانی لە دەست دا.

ئەمیر ڕەزایی ١٠ ساڵ پیش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر ڕەزایی ڕۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوانی بەندی ١٤ بۆ بەندی قەرەنتینە گوازراوەتەوە و لەوێ لەلایەن ٤ کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە