پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات کە ماوەی ٤ ساڵە لە هەرێمی کوردستان لە دۆخیکی نالەبار و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە کەمترین خزمەتکوزاری نیشتەج

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٣:١٤

 

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات کە ماوەی ٤ ساڵە لە هەرێمی کوردستان لە دۆخیکی نالەبار و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە کەمترین خزمەتکوزاری نیشتەجێە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر بینای UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٨ی مەی ٢٠٢١)، دوو پەناخوازی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر مانیان گرتبوو کە یەکێکیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ئەم پەناخوازە  کە هەواڵنێری هەنگاو کەناسنامەکەی "بێهزاد مەحموودی " تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان ڕاگەیەندراوە لە بەرانبەر کامیرای هەواڵنێرەکان وتی : “ئێمە چوار ساڵە لێرەین و هیچ مافێکمان نیە و UN هیچ وڵامێکمان ناداتەوە و داواکارییەکانمان پشتگوێ دەخات”.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بێهزاد (محەمەد) مەحموودی چالاکی سیاسی و ئەندامی سازمانی خەبات بووە.

ئەو کەسە لە درێژەدا وتی کە ئێمە وتوومانە ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکەن ئەوا خۆمان دەسووتێنین، بەڵام فەرمانبەرانی UN بە ئێمەیان وتووە: “لیرە خۆتان نەسووتێنن با هیچ خەسارێک بە ئێمە نەگات”.

دەوترێک کە دوای ئەوەی ئەو پەناخوازە بەنزینی بەخۆیدا ڕشتووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە هیچ یەک لە فەرمانبەرەکانی UN هاوکارییان نەکردووە و چەند هەواڵنێرێک هاوکاریان کردووە کە ئاگری جەستەی بکوژێننەوە و بیگوازنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە