ئامانج نیک پەی بێتاوان ناسێندرا و سزای بەندکرانەکەی هەڵوەشێندرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢١:١٥

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتنی دادگای پیداچوونەوەی ئامانج نیکپەی چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە سنە بەڕێوەچووە و دادوەر تاهیری ناوبراوی بە بێتاوان ناساندووە و سزای دوو ساڵ بەندکرانەی هەڵوەشێندراوەتەوە.

ئامانج نیکپەی زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر بێبوودی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئامانج نیک پەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە گوازرایەوە.

ناوبراو دواجار دوای دوومانگ دەستبەسەر کران ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە (٩ی مارس) بە دانانی بامرتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە