هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٩ی مەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “ڕەحمان خان ئەحمەدی” بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان خان ئەحمەدی کۆتایی مانگی خاکەلێوە (ئاوریل) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە ئیسلامی و سەلەفییەکان خراوەتە پاڵی.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە