خۆکوشتنی لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٤ ژن و ١٥ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان (٣کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٣ ژن و ٥ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٦ حاڵەت (٩ ژن و ٧ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٧ حاڵەت (١٢ ژن و ٥ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٤ حاڵەت (٤ پیاو)
نادیار: ٧ حاڵەت (١ژن و ٦ پیاو)
ڕێگری کردن لە شوو کردن: ١ حاڵەت (١ ژن)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٧ حاڵەت (٦ ژن و ١١ پیاو)
خواردنی حەب: ٧ حاڵەت (٣ ژن و٤ پیاو)
خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٣ ژن)
خۆ خستنە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ ژن)
بەکارهێنانی چەک: ١ حاڵەت (١ ژن)