دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاوڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاوڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ ٢٧٢١ (٢١ی مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە مەهاباد هاووڵاتییەکیان بە ناوی "قاسم عەزیزیان" تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قاسم عەزیزیان لە ماڵی باوکی لە گوندی"لەج" دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە کە نەیوست ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند کە قاسم عزیزیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بانەمەڕ (١٣ی مەی ٢٠٢١) هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی ئینگیجە سەر بە ناوچەی برادۆستی ئورمیە بە ناوی "بەهمەن ئیسماعیلی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهمەن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر و سەرەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە