هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا، دەستبەسەر کرا.

٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢١:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٦ی مەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەماڵ عەزیزی” تەمەن ٢٧ ساڵ دوای ئەوەی کە بانکی ئیدارەی ئیتلاعات کرا لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ عەزیزی خەڵکی گوندی شیان بووە و ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای تەلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەر دەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٥١ چالاکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە