حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیان لە دەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە پیرانشار پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە سەر گیان لە دەستدانی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە ئەنجامی

٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢١:٤٠

 

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە سەر گیان لە دەستدانی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە پیرانشار پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکرات لەلاپەڕەی فەیسبووکیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەکانی هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی لە نزیک کوندی لک بنی پیرانشار هەڵکەوتوو لە جاددەی پیرانشار بۆ مەهاباد لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردان ٢٧٢١ (٢٩ی مەی ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی "لک بن" سەر بە شاری پیرانشار، ئۆتۆمبێل  لە جۆری تویتایان داوەتە بەر دەسترێژی گوللە و دوو کەس کە لە نێو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و   لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا گیانیان لەدەست داوە.

هەورها زانیاریان باس لەوە دەکەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزێکی زۆر لە مەهابادەوە ڕەوانەی پیرانشار کراوە و ناوچەکە بە تەواوەتی سەربازی کراوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانیش بە چڕی ناوچەکە چاوەدێری دەکەن.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە