دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی بۆکان دەستبەسەر و هیچ

٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٣:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی بۆکان دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی "سۆران شەریفیان"دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سۆران شەریفیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکرانی سۆران شەریفیان، ماڵەکەیان پشکنییوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی تایبەتییەکانی وەکوو لەبتاب مۆبایل و کتێبەکنیدا گرتووە.

دوای تێپەربوونی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە