چوار هاووڵاتیی خەڵکی نییەر یەک مانگە دەستبەسەرن
هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر س
هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە شاری سنە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
بە گوێرەی گەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی گوندی نییەر بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری" تا ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.
بە وتەی شەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتیە پەیوەندی تەلەفۆنی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەم چوار هاووڵاتیە خەڵکی گوندی نییەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون.
کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ (٢٨ی ئاوریل) لە گوندی نییەر و پەیام مینبەری و سەریاد مینبەری ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ (١ی مەی) لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون.